ژمارەی شەهیدەکانی کۆمەڵکوژییەی داگیرکەران لە شوجاعیە گەشتە ٣٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی بۆ سەر گەڕەکی شوجاعیەی غەززە گەشتە ٣٥ کەس کە ٨یان منداڵ بوون و چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ بەیانی فڕۆکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر خانوویێکی ٤ نهۆمی لە گەڕەکی شوجاعییەی غەززە. بەهۆی هێرشەکە زیان بە دەیان خانووی دەوروبەر گەشت.
تیمەکانی تەندروستی تاوەکو ئێستا تەرمی ٣٥ کەسیان دۆزیەوە کە ٨یان منداڵن و لانیکەم ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
تیمەکانی فڕیاگوزاری بەردەوامن لە چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکە.
دەستنیشان کرا، تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکان بە دژواری گواسترانەوە نەخۆشخانە و بەهۆی زۆری ژمارەی شەهید و بریندارەکان نەخۆشخانەکە دۆخێکی خراپدایە.
هەنێک لە بریندارەکان بە سەختی بریندار بوونەتە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی شەهیدەکان هەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٠ هەزار و ٨٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٥ هەزار و ٧٢٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.